هاوسەرەكەی بەغدادی زانیاری زۆرى لە بارەی داعشەوە دركاندووە
وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی توركیا ئاشكرایكرد كە هاوسەركەی ئەبوبەكر بەغدادی زانیاری زۆری دركاندووە لە بارەی رێكخراوی داعشەوە.
ئەو بەرپرسەی توركیا باسی لەوە كردووە كە هاوسەرەكەی بەغدادی بەى "رانیە مەحمود" ناسراوە، بەڵام ناوی راستەقینەی "ئەسماء فەوزی محەمەد ئەلقەیسی"ە.
دەشڵێت ئەو ژنی یەكەمی ئەبوبەكر بەغدادییە كە كۆتایی مانگی پێشوو لە هێرشی هێزێكی تایبەتی سوپای ئەمریكا لەئیدلیبی سوریا كوژرا.
ئەو ژنەی بەغدادی لە دووی حوزەیرانی 2018 لەلایەن دەسەڵاتی توركیاوە لە پارێزگای هاتای نزیك سنوری لەگەڵ سوریا گیراوە، هاوكات 10 كەسی دیكەی لەگەڵ بووە، هاوكات كچێكی بەغدادی لەگەڵدا بووە كە دەوترێت ناوی "لەیلا جوبەیرە".
بەرپرسە توركیەكە ئاشكرایكردووە كە پەیوەندی ئەو دوو ژنە بە بەغدادییەوە لە ڕێی پشكنینی "دی ئێن ئەی"ەوە بووە لەوەی كە بەرپرسانی حكومەتی عیراقی پێیانداون.
ئەوەشی وتوە كە زوو ناسنامەی راستەقینەی ژنەكەیان زانیوە، ئەویش دانی پێداناوە، هەروەها زانیاری زۆری لە بارەی ئەبوبەكر بەغدادی و رێكخراوی داعشەوە بە توركیا داوە.
د.ح
PM:07:06:07/11/2019
ئهم بابهته 5548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت