وێنه‌ی هاوسه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی به‌غدادی بڵاوكرایه‌وه‌

‌هاوسەرەکەی بەغدادی.. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
دوێنێ، رەجەب تەییب ئەردۆغان – سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، تورکیا هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی داعش-ی دەستگیرکردووە و ئەمڕۆش وێنەکەی بڵاوبووەتەوە.


هاوسەری بەغدادی ناوی ئەسما فەوزی محەمەد کوبەیسی-یە و لە کاتی خۆناساندنی بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بە ناوی رانیە مەحمود خۆی ناساندووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2019، تورکیا رایگەیاندبوو، خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەر و بوکێکیان دەستگیرکردووە و گواستوونیەتیەوە بۆ تورکیا.

بڵاویشیانکردبوویەوە، خوشکەکەی بەغدادی و هاوسەرەکەی لەژێر ناوی خوازراودا تا شەش مانگ لەمەوبەر لە یەکێک لە کەمپی ئاوارەکاندا، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ژیاون، و دواتریش، چوونەتە شاری ئەعزاز-ی هاوسنوری تورکیا، تا رۆژی دەستگیرکردنیان، لەوێ ماونەتەوە.

رۆژی‌ 26ی تشرینی‌ یەکەمی 2019، لە ئۆپراسیۆنێکی‌ هێزە تایبەتەکانی ئەمریکادا لە ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلیب ئەبوبەکر بەغدادی خه‌لیفه‌ی رێکخراوی داعش کوژرا.

هــ. ر


AM:10:23:07/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 6580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو