شاسوار عەبدولواحید: كەس هەیە نەزانێت ئێستا لە دونیادا خۆڵ پارە دەكات

‌شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌


وێستگە نیوز-
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تەحەدای حكومەت و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت"ڕێمان بدەن كۆمپانیایەكی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند بانگهێشتی كوردستان بكەین".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەبارەی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان لەبری فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لەژێر ناوی (تەحەدای حكومەت و بەرپرسانی هەرێم دەكەین) دەڵێت"لە بری ئەوەی ماڵێك پێنج هەزار (5) هەزار دیناری لێ وەربگیرێت لە بری خۆڵ فڕێدان، ئەوا تەحەدای حكومەت دەكەین".

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ داوا لە حكومەت دەكات ڕێگەیان بدات كۆمپانیایەكی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند بانگهێشتی كوردستان بكەن و خۆڵی ماڵان كۆبكاتەوە و پرۆژەی ریسایكلین لە شارەكانی هەرێم دروست بكات (دور لە دزی و شەریكایەتی بەرپرس).

دەشڵێت"لە بری ئەوەی پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت، ئەوا مانگانە بڕی پێنج هەزار (5) هەزار دینار دەداتە هەر خاوەن ماڵێك لە بری وەرگرتنی خۆڵ و خاشاكی ئەو ماڵە(بەس بەو مەرجەی جۆری جیاوازی خۆڵەكان بكەنە ناو سەتڵی جیاواز كە بۆیان دابیندەكرێت).

لە نوسینەكەشیدا شاسوار عەبدولولحید دەڵێت"بەمە دەڵێت حوكمڕانی و ئیدارەدانی وڵات، نەك بەوەی ئێوە، بە راستی شەرمە!! بەسە وا دەكەن لەم میلەتە!! یەك خاوەن ماڵ پارەی خۆڵ نادات و كەس دینارێكتان پێ نادەن".

هەروەها لەگەڵ دانانی وێنەی منداڵەكەیدا نوسیویەتی"ئەم منداڵەی من كە تەمەنی كەمترە لە سێ ساڵ، دەزانێت كە ئێوە گروپێكی فاشیلی بەرژەوەندخوازن و تەنها بیر لە پارە و دزی دەكەنەوە، بۆ خاتری خوا!! كەس هەیە نەزانێت ئێستا لە دونیادا خۆڵ پارە دەكات، نەك پارە لە خەڵك وەربگریت؟ كەس هەیە نەزانێت كە لە ئەوروپا لە بری شوشەیەك چەند سەنتێكت دەدەنەوە؟ نازانم ئەم میلەتە چ تاوانێكیان ئەنجام داوە، تا وا توشیان بوە بو توشی ئەم فاشیلانەوە؟".

ئەو تەحەدایەی (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەكاتێكدایە، پێشتریش چەند جارێكی دیكە لەڕێگەی پرۆژەكانییەوە تەحەدای حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردوە.


PM:07:23:06/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت