ئەردۆغان: تیرۆریست ئەو كەسەیە كە لە پێناو دۆزی خۆیدا خوێنی كەسانی بێ تاوان دەڕژێت

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا


وێستگە نیوز-

سەركۆماری توركیا، دەستگیركردنی هاوسەری كەسیی یەكەمی پێشوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات، تیرۆریست ئەو كەسەیە كە لە پێناو دۆزی خۆیدا خوێنی كەسانی بێ تاوان دەڕژێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەستگیر كردنی هاوسەری (ئەبوبەكر بەغدادی) خەلیفەی كوژراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت و جەختیش لەوە دەكاتەوە، تیرۆریست ئەو كەسەیە كە لە پێناو دۆزی خۆیدا خوێنی كەسانی بێ تاوان دەڕژێت و دەشڵێت"لەو رووەوە لە موسڵمان تیرۆریست دروست نابێت". 

بەپێی هەوڵی ئاژانسی ئەنادۆڵی نیمچە فەرمی توركیا، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە وتوشیەتی"خۆرئاوا كە بێ شەرمانە و بێ سڵەمینەوە دەستەواژەی (ئیسلامی تیرۆریست) بەكاردەهێنێت پێویستە سەرەتا تەماشای ئاوێنە بكات. ئەگەر بەدوای تیرۆریستدا دەگەرێت ئەوا ئەوانە لای ئێوەن".


PM:04:56:06/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 8952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت