وێنە.. ئەو ئەستێرانەی لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریان هەڵاتوون



وێستگە نیوز- 
 بڕیاری هاوسەرگیری رەنگە یەکێک لە قورسترین بڕیارەکانی ژیان بێت، بەوپێیەی قۆناغیکی نوێی ژیانە و ژیانکردنە لەگەڵ کەسێکی نوێ و تێکەڵ بوونە بە خێزانێکی نوێ. 

بەشێک لە ئەستێرە عەرەبی و جیهانیەکان لە رۆژی هاوسەرگیریاندا لەو بڕیارە نوێیەی ژیانیان پەشیمان بوونەتەوەو ئاهەنگەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و هەندێکیشیان لە ئاهەنگەکە هەڵاتوون. 

ناهید سوباعی، یەکێکە لەو خانمە ئەستێرە عەرەبیانەی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی هەڵوەشاندەوە، ئەوەی بووە جێی سەرسوڕمان ئەم خانمە لە بەیانی ئەو رۆژەی هاوسەرگیری دەکرد بڕیاری هەڵوەشانەوەی دا. 

گوینێز باڵترۆ، خانمە ئەکتەری ئەمریکی کە بڕیار بوو لەگەڵ ئەستێرەی دیار براد پیت هاوسەرگیری بکات، ماوەیەکی زۆر کورت پێش هاوسەرگیرییەکەی پەشیمان بووەو لە هاوسەرگیریەکە هەڵات بێ ئەوەی هۆکارەکەی باس بکات بەڵام بڕیارەکەی برادپیت-ی تووشی شۆک کرد

سێینا میلەر، خانمە میلەر پێش چەند رۆژێک لە هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ جودی لو پەشیمان بووەوەو رایگەیاند جودی لو لەگەڵ کچێکی دیکە خیانەتی لێ کردووە. 

مونە حسێن فەهمی، ئەم خانمە ئەستێرە عەرەبە ئاشکرای کرد لە یەکەم ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەری ئێستای هەڵاتووە لەبەرئەوەی هەستی بە ترسێکی زۆر کردووە سەبارەت بە هاوسەرگیری، مونە دوای چەند ساڵێک لەو رووداوە هاوسەرگیری لەگەڵ تاریق جەمیل کردەوە. 

کاتی هۆڵمز، ئەم خانمە پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی کاتی هۆڵمز پەیشیمان بووەوە لە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ کریس کلاین و رایگەیاند هەستی بەرامبەر کریس گۆڕاوەو ناشیەوێت هاوسەرگیری بکات.

جولیا رۆبێرتس، خانمە ئەکتەری هۆلیوود ماوەیەکی کورت پێش هاوسەرگیری لەگەڵ کیڤەر سازەرلاندی-ی دەزگیرانی لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەووەو لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا بەرەو دوورگەیەکی دوور هەڵات

نایا ریڤیرا، ئەم خانمە ئەستێرەیە بەشێوەیەکی تەواوەتی خۆی ئامادە کردبوو هاوسەرگیری لەگەڵ بیگ شۆن بکات، بەڵام بەشێوەیەکی کتوپڕ بڕیارەکەی گۆڕی گەڕایەوە بۆ لای خۆشەویستە کۆنەکەی لە هەمان ئەو رۆژەی بریاربوو هاوسەرگیری لەگەڵ بیگ شۆن بکات هاوسەرگیری لەگەڵ رایان دۆرسی کرد. 

جینیفەر ئەنیستۆن، ئەکتەری ئەمریکی جینیفەر ئەنیستۆن لە بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵ جەستن سیرۆ پەشیمان بووەوە و رایگەیاند، سیرۆ  چەند جارێک خیانەتی لێ کردووە.


ش . ر 



PM:07:30:05/11/2019
















ئه‌م بابه‌ته 9352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو