وهزیری بازرگانی عیراق: مهترسی لهسهر بهشهخۆراكی مانگانهی هاوڵاتییان ههیه
بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دوادەکەوێت.. فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز ـ
وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، داخستنی دەروازە ئاوییەکانی باشوری عیراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دوادەخات و زیانی زۆریش بە ئابووریی وڵات دەگەیەنێت.
محەمەد عانی، وەزیری بازرگانی عیراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، خۆپیشاندەران چوونەتە ناو دەروازە ئاوییەکانی باشووری عیراق و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەو دەروازانە پەکخستووە، ئەمەش بە وتەی عانی دەبێتەهۆی دواکەوتنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان و زیانێکی گەورەش بە ئابووریی عیراق دەگەیەنێت.
ئەو وەزیرە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا چەند کەشتییەک کە برنج و چەند ماددەیەکی خۆراکی دیکەیان هەڵگرتووە، لە بەندەرەکانی خوارووی عیراق راگیراون و چاوەڕوانی داگرتنی بارەکانیانن، کە بە تێچوویەکی زۆر کڕدراون و بەوەش دارایی عیراق زیانی پێدەگات.
محەمەد عانی ئەوەشی وتووە، وەزارەتەکەیان پشتیوانی تەواوی داواکانی خۆپیشاندەرانە و، لە هەمان کاتدا داواشیان لێدەکات بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵات نەخەنە ژێر مەترسییەوە، بەتایبەت کە ئەو کەشتییانە خۆراکیان بۆ خەڵکی عیراق دابینکردووە.
لای خۆیەوە شهوكهت محهمهد، بهڕێوهبهری كۆمپانیای خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگهیاند: ئهوان هیچیان له بارهی دواكهوتنی بهشه خۆراكی مانگانهی هاوڵاتییانهوه به دهست نهگهیشتووه و له ئێستاشدا خۆراكی مانگی 10 دابهش دهكهن.
بهشه خۆراكی مانگانهی هاوڵاتییان له چوار مادهی سهرهكی پێكهاتووه لهوانه ئارد، برنج، شهكر، زهیت.
بەندەری ئوم قەسر گەورەترین بەندەری عیراقە، نزیکەی سەدەیەکە دروستکراوە و عیراق جگە لە هاوردەکردنی کاڵای خۆراکی و نەوتیش لەو بەندەرەوە، هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی عیراقە.
PM:01:17:03/11/2019
ئهم بابهته 6116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت