بە بڵاوکردنەوەی حەوت وێنە، 18 ملیۆن فۆڵۆوەرزی بۆ خۆی راکێشا

‌جێنیفەر ئەنیستۆن، ئەستێرەی دیاری ئەمریکی

وێستگە نیوز- 
دوای چەند رۆژێکی کەم لە دانانی هەژمارێکی تایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، جێنیفەر ئەنیستۆن، ئەستێرەی دیاری ئەمریکی 18 ملیۆن فۆڵۆوەرزی بۆ خۆی راکێشا.

جێنیفەر لەو چەند رۆژی ئینستاکەی داناوە بە بڵاوکردنەوەی حەوت پۆست کە وێنەی خۆی بوون  18 ملیۆن کەس فۆڵۆویان کردووە.

جێنیفەر ئەنیستۆن جگە لە بەشداریکردنی  لە چەندین فیلمدا، دیارترین ئەکتەری ناو زنجیرەی freinds ە کە درامایەکی ساڵی نەوەدەکانەو تا ئێستاش بینەرێکی زۆری هەیە .

یەکەم وێنەی ناو ئینستاگرامی جێنیفەر ئەنیستۆن وێنەیەکی بوو لەگەڵ هاوڕێکانی لە زنجیرەکەدا و نوسیویەتی، " ئێمە لە ئینستاگرامیش هاوڕێین، سڵاو ئینستاگرام".

ئەو وێنەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار لایکیان کرد و هەر لەو چەند کاتژمێرەدا دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس فۆڵۆوی هەژمارەکەیان کرد.

لە هەژمارەکەیدا ئەنیستۆن فۆڵۆوی 100 کەسی کردووە کە لە ناویاندا هەریەک نیکۆڵ کیدمان و میشێل ئۆباما و ئادەم ساندلر لەخۆدەگرێت.

پێشتر ئەم ئەستێرە ئەمریکیە رایگەیاندبوو خواستی ئەوە نیە هەژماری زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەبێت، و بە کردنەوەی هەژمارێکیش لە ئنستاگرام هەوادارانی سەرسام کرد.


ش . ر


AM:11:32:02/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 4764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت