ڤیدیۆ.. لە یارییەکی سێرکدا ورچێک هێرشی کردەسەر خاوەنەکەی



وێستگە نیوز- 

لە نمایشێکی سێرکدا لە وڵاتی روسیا ورچێک بەسەر خاوەنەکەیدا هەڵگەڕایەوەو هێرشی کردەسەر.

میدیا ناوخۆییەکانی روسیا بڵاویانکردەوە، لەکاتی نمایشێکی سێرکدا ورچیک لەبەرچاوی ئامادەبوواندا هێرشی کردووەتە سەر خاوەنەکەی.

رووداوەکە لە شاری ئۆلۆنیتسی باکوری روسیا روویداوەو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریشی لەناو ئامادەبووانی نمایشەکەدا دروست کردووە.

ئاژانسی هەواڵی "|تاسی"ی روسی بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە ورچێک و خاوەنەکەی چوونەتە سەر تەختەی نمایش و هۆڵەکەش پڕبووە لە هاندەران و ئامادەبووان و لەنێوانیشیاندا منداڵ هەبووە.

یاریدەدەری خاوەنی ورچەکە توانیویەتی ورچە 280 کیلۆییەکە بە لێدانی کارەبایی لەسەر لەشی هاوڕێکەی لاببات پێش ئەوەی زیانێکی زۆر بە جەستەی خاوەنی ورچەکە بگات.

ئاژانسە روسیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە هیچ یەکێک لە راهێنەرانی ورچەکە و ئامادەبووانی هۆڵەکەش ئازاریان پێنەگەیشتووە.

ش . ر 



AM:11:40:26/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو