په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر یاسای خانوه بێتاپۆكان ده‌ستپێكرد
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر پێشنیازی یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌ویان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان ده‌ستێكرد و بڕیاره گفتوگۆكان له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن تا ئه‌وكاته‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌سه‌رۆكایه‌تی رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره پێنجی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
لە دانیشتنه‌كه‌دا، كە ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و د.ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماده‌ی بەشێكی بوون، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێنج پێشنیازی یاسا‌و یه‌ك پێشنیازی بریارو خاڵی دووه‌میش بریتی‌بوو له خوێندنه‌وەی دووه‌می پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
به‌ر له‌خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كار له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان و ناوی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌نه‌بوو له دانیشتنی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان خوێندرایەوه.
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ی خواره‌وه كرد كه بریتیبوون له پێشنیازی یاسای ده‌زگای كۆنتڕۆڵی جۆریی دڵنیایی و پێشنیازی یاسای گه‌شه‌پێدانی خێزانی و دوو پێشنیازی یاسای داواكاری گشتی و پێشنیازی یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و پێشنیازی بڕیاری پاراستنی مامۆستایان و رێبه‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
دوای ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌جیا بۆ هه‌ر پێشنیازێك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م پێشنیازه‌یاساو پێشنیازی بڕیاره‌كه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی یاسایی كرد بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
پاشان به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار كه تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وەی دووه‌می پێشنیازی یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عیراق، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئەوە خرایە دەنگدانەوە كە ئایا دەقی پێشنیازەیاساكە یاخود راپۆرتی هاوبەشی هەردوو لیژنەی كاروباری یاسایی و لیژنەی شارەوانی بكرێت بنەما بۆ گفتوگۆكان، بەكۆی دەنگی ئەندامان راپۆرتی هاوبەشی هەردوو لیژنەكە كرایە بنەما بۆ گفتوگۆكان و دواتر ده‌رگای گفتوگۆكردنی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازی یاساكه به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایە‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییانه‌وه په‌رله‌مانتاران تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ر بڕگه‌و مادده‌یه‌كی پێشنیازه‌كه به‌جیا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد‌و دوای گفتوگۆكردنی چه‌ند بڕگه‌و مادده‌یه‌كی پێشنیازه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرا.
دواتر به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرده‌وه‌و تیایدا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماده‌بوون و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتاران به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی تێبینی و سەرنجه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ئەو بڕگه‌و مادانەی پێشنیازه‌یاساكە كە مابوون، له‌میانی گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی پێشنیازی یاساكه وه‌زیری شاره‌وانی وه‌ڵامی به‌شێك له‌پرسیارو تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه كه تایبه‌تبوون به‌رۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه.
دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند راسپێردران كه رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو كۆببنه‌وه بۆ جێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنی تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر هه‌ر بڕگه‌و مادده‌یه‌كی پێشنیازه‌كه و له راپۆرتی هاوبه‌شی داهاتووی هه‌ردوو لیژنه‌كه كاریان له‌سه‌ر بكرێت، تا له‌زووترین كاتدا خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هات.
هــ. ر
PM:08:59:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت