فەرماندەی فیرقەی چواری پۆلیسی عێراق لەلایەن داعشەوە دەكوژرێت


وێستگە نیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كە لیوا عەلی لامی فەرماندەی فیرقەی چوارەی عێراق لە ناوچەی مەتیبیجەی نێوان هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەیدین كوژراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە عەلی لامی فەرماندەی فیرقەی چوار لە هێرشێكی رێكخراوی داعشدا بۆ سەر ئەو ناوچەیە كوژراوە.

لەو بارەوە سایستی سۆمەریە نیوز ئاشكرایكردووە كە تا ئێستا نیوان هەردوو پارێزگای سەلآحەدین و دیالە جوڵەی چەكدارانی داعشی تێدایە و ئەو رێكخراوە بەردەوام چالاكی ئەنجام دەدەن.

د.ح


PM:04:12:22/10/2019






ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت