کاوە شێخ عەبدوڵا: خەریکە ئامانج وەک تیرۆرست دەناسێنرێت
ئامانج بابانی
وێستگه نیوز ـ
كاوه شێخ عهبدوڵا، رۆژنامهنووس و هاورێی نزیكی ئامانج بابانی، باس له گیان لهدهستدانی ئامانج و ژن و منداڵهكهی دهكات و رایدهگهیهنێت، بهداخهوه خەریکە ئامانج وەک تیرۆرست و ژن کوژ و منداڵ کوژ دەناسێنرێت.
ئهو رۆژنامهنووسه له نووسینێكدا دهڵێت: "ئەگەر وای دابنێین ئامانج بکوژی هەرسێکیانە، ئامانج لانەی لەبەر ئەوە نەکوشتووە کە ژنە یان خیانەتی لێکردووە بۆ پاککردنەوەی شەرەف ئەوەی کردبێ، ئامانج کوڕەکەی خۆی نەکوشتووە لەبەر ئەوەی منداڵی لانەیە و گومانی لێی هەبووبێ کە کوڕی خۆی نەبێ، ئامانج ئەوان و خۆیشی کوشت لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی بیهێنێتە بەرچاوی کە خێزانە پچووک و تەباکەیان هەڵوەشاوەتەوە و کۆتایی پێهاتووە".
دهشڵێت: "ئامانج پێش ئەوەی کۆتایی خێزانە پچووکەکەی ببینێ، خۆی کۆتایی بەهەموو شتێ هێناوە بە خۆیشییەوە".
به وتهی ئهو رۆژنامهنووسه، "ئەگەر ئامانج زیندوو بمایە دوای کوژرانی لانە و کوڕەکەیان، ئەوکات هەمووان بە جارێ مافی ئەوەمان هەبوو کە بە تیرۆرست و ژن کوژ و منداڵ کوژ و خۆپەرستی دابنێین، بەڵام ئێستا ئیتر ئامانجیش کۆتایی هاتووە".
له بهشێكی تری نووسینهكهیدا كاوه شێخ عهبدوڵا، دهڵێت: "بۆیە زۆر خراپە ئامانج بە تیرۆرست و ژن کوژ حساب بکرێت وەک هەموو ئەو ژن کوژ و منداڵ کوژانەی بەناوی شەرەف و نامووس، یان بۆ پارە و ماڵی دنیا ژن و منداڵ دەکوژن".
ئهوهشی نووسیووه: "ئامانج بکوژی خۆی و ژنەکەی و منداڵەکەی بوو، تەنیا لەبەر ئەوەی کۆتایی چیرۆکەکە نەبینێ بە زیندووێتی، یەک کەس نییە تەیدی ئەو کارەی بکات و دەسخۆشانەی هەبێ بۆی. بەڵام گوناحە بخرێتە ریزی ژن کوژ و منداڵ کوژانی ترەوە کە بە ئامانجی دنیایی ژن و منداڵ دەکوژن".
كاوه باسی له كاتی ناسینی ئامانج دهكات و دهڵێت: "من لە ساڵی 2006ـەوە ئامانج بابانی دەناسم و پێکەوە ئیشی رۆژنامەوانییمان کردووە، پیاوێک بوو زۆر تۆکمە، زۆر بە ئەخلاق و نەرمونیان، ئیشی خۆی دەکرد بەبێ هەڵڵا و قەرەباڵغیی، ئەو ساڵانەی لە NRT پێکەوەبووین، لەسەرشاشە دەمبینی ئیشی کردووە ئەگینا هەرگیز نەمدەزانی کار دەکات چونکە پێوەی دیار نەبوو".
دهشنووسێت: "بۆ ئەو کێشە خێزانییەی کە بەمدواییە بۆ خۆی و لانە دروست بوو، زۆر کەم لە هاوڕێکانی وردەکارییان دەزانی چونکە وەک هەمیشە پشوودرێژانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد، بۆه زۆر ئازار دەچێژم کە هەندێ کەس بە ژن کوژ و منداڵ کوژ ناوی دەبەن بەبێ ئەوەی جیای بکەنەوە ئەم بۆچی بووەتە بکوژ".
ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان لە شەوی 16ی تشرینی یهكهمی 2019، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرانەوە.
هاوكات دوێنێ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بەڵگانەی لەبەردەستیاندان، دەریدەخەن کە رووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی، خۆکوژی بووە.
PM:12:56:18/10/2019
ئهم بابهته 18984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت