سەرچاوەیەکی سەربازی: سوپای سوریا چووە شاری رەققەوە
وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ماڵپەڕی RT ی روسی راگەیاندووە، سوپای حکومەتی سوریا چووەتە شاری رەققەوە.
پێشتر شاری رەققە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات-دا بوو.
دوای پێنج ساڵ ئەمە یەکەمجارە سوپای حکومەتی سوریا دەچێتە شاری رەققەوە.
چوونی سوپای حکومەتی سوریا بۆ ناو شاری رەققە لە دوای ئەوە دێت كە هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای رێککەوتنێکی نێوان هەردوولا بڕیاریدا ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لە رووی سەربازییەوە بۆ دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق چۆڵ بکات.
PM:03:03:16/10/2019
ئهم بابهته 2124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت