لاڤرۆڤ: مۆسكۆ پشتیوانی رێككەوتنی نێوان توركیا و سوریا دەكات

‌سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا

وێستگە نیوز-
وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند كە پشتیوانی دەكات لە ئەنجامدانی هەر رێككەوتنێك لە نێوان توركیا و سوریا.

سێرگی لاڤرۆڤ  وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد كە ئەوان پشتیوانی دەكەن لە رێككەوتنی نێوان توركیا و سوریا و ئامادەن رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئەو هەنگاوە.

هەروەها باسی لەوەشكرد كە روسیا پشتیوانی دەكات لە هەر رێككەوتنی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە بۆ دابینكردنی ئاسایشی سنوورەكانی نێوانیان.

ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ لە كاتێكدایە كە هێزەكانی توركیا و سوریا نزیكن لە مەنبەج و ئەگەری بەریەككەوتن لە نێوانیاندا هەیە.

د.ح
 


AM:11:01:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت