ئەمریكا هێرشی ئەلیكترۆنی كردۆتە سەر ئێران


وێستگە نیوز-
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكرد كە لە دوای هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوەی كۆمپانیای نەوتی ئارامۆكی سعودی، حكومەتی ئەمریكا هێرشێكی ئەلیكترۆنی كردۆتە سەر دامەزراوەكانی سوپای پاسداران.

لەو بارەوە ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكرد كە  هێرشی ئەلیكترۆنی ئەمریكا بۆ سەر توانای بانگەشەكانی ئێران بووە تا رێگری بكات لە تواناكانی تاران و هەروەها هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئەو ولآتە بە بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ قوربانییەكی گیانی بێت و نیشانی بدات دەتوانێت تواناكانی پەك بخات.

بە پێی ئەو سەرچاوە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بۆ سەر زانیاریە هەواڵگرییەكانی سەر بە سوپای پاسداران بووە بەمەبەستی رێگریكردن لە ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشی نهێنی.

مانگی رابردوو هێرشكرایە سەر كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی سعودی و زیانێكی زۆری بەو ولآتە گەیاند، هەرچەندە حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نیشاندا بەلآم ئەمریكا و سعودیە بڕوایان وایە كە ئێران لە پشت هێرشەكەوە بووە.

د.ح

 

 


AM:09:56:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت