هه‌سارۆچكه‌یه‌كی ئاڵتونی هه‌موو تاكێكی سه‌ر زه‌وی ده‌كات به ملیۆنێر
وێنەیەکی بەرجەستەکراو بۆ هەسارۆچکەکە
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئاسمانیی ناسا له‌و هه‌سارۆچكه زه‌به‌لاحه ده‌كۆڵێته‌وه كه پڕه له ئاڵتون و كانزانی به‌نرخ و له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه هه‌موو تاكێكی سه‌ر گۆی زه‌وی ببنه ملیۆنێر.
هه‌سارۆچكه‌كه به‌ناوی 16 Psyche ته‌نها 1% له مانگ بچوكتره و پڕه له كانزای وه‌ك پلاتینیۆم و ئاسن و نیكڵ و ئاڵتون، به‌های ئه‌و كانزا به‌نرخانه‌ش به دۆلار ده‌كاته 700 كوینتیلیۆن دۆلار (1 كوینتیلۆن واته ژماره 1 كه 18 سفری له‌گه‌ڵدا بێت).
سایتی میترۆی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و كانزا به‌نرخانه بهێنرێته سه‌ر زه‌وی و داهاته‌كه‌ی به یه‌كسانی به‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌یدا دابه‌ش بكرێت، ئه‌وا هه‌ر حه‌وت ملیۆن دانیشتوانێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بنه ملیۆنێر.
هه‌سارۆچكه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو هه‌ساری مارس و جوپیته‌ر و به‌م دواییانه ناسا دۆزیویه‌تیه‌وه، هاوكات ئاژانسه‌كه به‌نیازه ساڵی 2022 سه‌ردانی بكات و مه‌به‌سته‌كه‌ش ته‌نها بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه و ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پاره نییه
PM:10:13:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 12108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت