موسڵ..به‌هۆی داعشه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له شاری موسڵ خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ رێگریكردنه له‌و داعشانه‌ی له گرتوخانه‌كانی سوریا رایان كردوه.
لیوان نومان زه‌وبه‌عی، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی موسڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق زنجیره رێوشوێنێكیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له دزه‌كردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له گرتوخانه‌كان هه‌ڵاتوون.
وتیشی: به‌هیچ جۆرێك چاوپۆشی له پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ موسڵ ناكه‌ن و هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر تا رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و چه‌كدارانه له سوریاوه دووباره دزه بكه‌نه‌وه موسڵ.
لیوا نومان ئاشكراشیكرد كه تائێستا هیچ چه‌كدارێكی داعش دزه‌ی بۆناو خاكی عیراق نه‌كردووه و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌وترێت دووره له راستی و ته‌نها بۆ تێكدانی ئاسایشی شاری موسڵ.
پێشتر له ژماره‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه كه داعشه هه‌ڵاتوه‌كان له گرتوخانه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان له موسڵ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه هه‌ڵاتون و هاتونه‌ته ناو خاكی عیراقه‌وه.
PM:11:19:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت