روانگه‌ی سوریا: سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 220 كیلۆمه‌تر له‌ سوریا گرتووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی، توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر 220 كیلۆمه‌تر له‌ خاكی سوریا گرتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆن توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ گرێ سپی تا سه‌رێ كانی و رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نێوان هه‌ردوو شاری حه‌سه‌كه‌ و حه‌له‌ب، 220 كلیۆمته‌ریان داگیر كردوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ كۆی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ دوانیوه‌ڕۆی 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه‌ تائێستا، ده‌كاته‌ 41 ناوچه‌.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌دوایین ئاماریشدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی توركیاوه‌ 112 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌هید بوون و 81 چه‌كداری سه‌ربه‌ توركیا كوژراون كه‌ 8یان سه‌ربازی سوپای توركیا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ ته‌نها دانی به‌ كوژرانی 5 سه‌ربازیدا ناوه‌.


PM:10:00:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو