تره‌مپ: سێ بژارده‌مان له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ توركیا

‌دۆناڵدۆ تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا

وێستگه‌ نیوز-
دۆناڵدۆ تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ له‌ ڕێی تویته‌كانیه‌وه‌ باسی له‌ دۆخی سوریا و هێرشی توركیا كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ سێ بژارده‌ له‌ به‌رده‌میاندا هه‌یه‌ بۆ شه‌ڕی توركیا دژ به‌ كورده‌كان.

تره‌مپ له‌ به‌ شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئێمه‌ 100% داعشمان تێكشكاندووه‌ و هیچ مه‌ترسیه‌ك نه‌ماوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌شمان كێشایه‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی هێرشی توركیادان".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان توركیا و كورده‌كان ده‌ستیان به‌ جه‌نگی 200 ساڵه‌ی خۆیان كردۆته‌وه‌.

له‌ كۆتایشدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سێ بژارده‌یان هه‌یه‌ بۆ توركیا، یه‌كه‌میان ناردنی هه‌زاران سه‌رباز و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌، دووه‌م بژارده‌ تێكشكاندنی توركیا له‌ ڕێی ئابڵوقه‌ی داراییه‌وه‌.

له‌ سێهه‌م بژارده‌شدا تره‌مپ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌شتوانن به‌ گفتوگۆ له‌ نێوان توركیا و كورده‌كاندا رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن.

د.ح


PM:11:43:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت