سوریای دیموكرات ناوچه‌یه‌ك له توركیا و هاوپه‌يمانه‌كانی وه‌رده‌گرنه‌وه
هێرشی توركیا بۆ باكوری سوریا
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكرد كه هێزه‌كانیان توانیویانه له ناوچه‌ی "قه‌بانی پیشه‌سازی" له دووری كیلۆمه‌ترێك له"سه‌ری كانی"ه‌وه سوپای توركیا و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌وانن تێك بشكێنن.
یه‌كێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه له ناوچه‌ی "قه‌پانی پیشه‌سازی" سه‌ربه سه‌ری كانی ئابڵوقه‌ی هێزێكیانداوه پاش شه‌ڕێكی زۆر توندیش توانیویانه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به توركیا بكوژن و پاشان ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو لێیان بسه‌ننه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌و هێزه‌ی كه هاتبوو كشاونه‌ته‌وه بۆ شوێنی پێشوویان و نه‌یانتوانیوه هیچ ناوچه‌یه‌ك بگرن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكرایكردووه كه سوریای دیموكرات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێز بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا له سنوور كۆ ده‌كاته‌وه و پێشبینی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌هێز ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا.
د.ح
PM:11:29:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت