فه‌ڕه‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌كات
لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا
وێستگه نیوز-
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌كات.
جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش كرد بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و بابه‌ته.
سه‌باره‌ت به نزیكی هه‌ڵهاتنی چه‌كدارانی داعش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ره‌تیكرده‌وه له ئێستادا له قۆناغی ڕاكردنی چه‌كداره‌كانی داعشدا بن.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كداره ده‌ستگیكراوه‌كانى داعش ناوبراو رایگه‌یاند پێویسته له‌وێ دادگایی بكرێن كه ده‌ستگیركراون.
PM:09:25:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت