عەلی قەرەداخی: هیچ لێدوانێكم ‏لەسەر باردودۆخی تازەی سووریا نەداوە

‌د. عەلی قەرەداخی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانایانی ئایینیی مسوڵمان


وێستگە نیوز-

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانایانی ئایینیی مسوڵمان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هیچ لێدوانێكی لەبارەی دۆخی سوریاوە نەداوە و هەر هەواڵێكیش رەت دەكاتەوە كە بەناوی ئەوەوە بڵاو كرابێتەوە.

د. عەلی قەرەداخی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانایانی ئایینیی مسوڵمان ڕایدەگەیەنێت، رەتیدەكاتەوە هیچ لێدوانێكی لەبارەی رۆژئاوای كوردستان دابێت و بە كەناڵی رووداوی ووتوە"ئەوانەی بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە".‏

پاش  ئەوەی لە بەشێك لە سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوانێك بەناوی (عەلی قەرەداخی) بڵاوكرایەوە كە وتویەتی، ناوچەكانی رۆژئاوای ‏كوردستانی بەپڕۆژەیەكی زایۆنیستی ئەمریكیی ناوبردووە و بەپێویستی زانیوە لەناوببرێت، ناوبراو دەڵێت"ئەو هەواڵە دوورە لە ‏راستی و هیچ لێدوانێكم ‏لەسەر باردودۆخی تازەی سووریا نەداوە". ‏


PM:08:54:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 39712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو