ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیلی داعش له یه‌په‌كه وه‌رده‌گرێت
چه‌كدراه به دیلگراوه‌كانی داعش
وێستگه نیوز-
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی به‌دیل گیراوی داعشی لای یه‌په‌گه وه‌رگرتووه تا رێگری بكات له هه‌ڵهاتنیان.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه نزیكه‌ی 40 كه‌سی دیار و سه‌ركرده‌ی به‌دلگیراوی داعش كه لای هێزه كوردییه‌كان بوون وه‌رگرتووه، دوان له‌وانه ئه‌لیكسانده‌ر كۆتی و شافیعی شێخی بریتانی بوون، كه دوو كه‌س بوون له گرووپێكی چوار كه‌سی چه‌كداری داعش به "بیتلز" ناو ده‌بران وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرووپێكی مۆزیكی بریتانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش بریتانی بوون.
پێشتر سه‌رۆكی گرووپی "بیتلز" محه‌مه‌د موازی بوو كه ناسراو بوو "جۆنی جیهادی" و له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له سوریا ساڵی 2015 كوژرا، یه‌كێكی دیكه‌شیان به ناوی ئاین لیسلی دیڤیس له توركیا ده‌ستگیركرا.
واشنتۆن پۆست ئاشكرایكردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆتی و شێخیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه ره‌وانه‌ی بنكه‌كانیان له عێراق كردووه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌شێك له پاسه‌وانه‌كانی زیندانیان بۆ جه‌نگ له گه‌ڵ توركیا پاشه‌كشه پێكرد و ترسی رزگار بوونی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش هه‌یه.
له ئێستادا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه جه‌نگێكی گه‌وره بۆ سه‌ر باكوری سوریا ده‌ستیپێكردووه، له به‌رامبه‌ردا ناڕه‌زایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ راگرتنی ئه‌و جه‌نگه.
PM:07:46:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت