روانگەی سوری: فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی-یان كرد لە گرێ سپی
وێستگە نیوز-
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆكەكانی توركیا بۆردومانی كاروانێكی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گرێ سپی-یان كردوە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەش ڕادەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆردومانی كاروانێكی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گرێ سپی-یان كردە كە لە ناوچە جیاوازەكانەوە وەك پشتێنەیەكی قەڵغانی ڕوویان لە ناوچەكە كردبوو، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی برینداربون.
ڕوانگەی سووری ئاماژە بەوەش دەكات، شەڕێكی سەخت لەسەرێكانی لەنێوان هەسەدە و میلیشیا هاوپەیمانەكانی توركیا لەسێ بەرەوە بەردوامە
PM:07:27:10/10/2019
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت