توركیا لێكۆڵینه‌وه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌كات كه دژ به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوریان
هاوسەرۆکانی هەدەپە
وێستگه نیوز-
داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په تۆمه‌تبار ده‌كات به لایه‌نگری "تیرۆر" راشیگه‌یاند كه دۆسیه‌ی لێ كۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌كاته‌وه.
دژ به هێرشه‌كانی توركیا سەزایی تەمەلـلی و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی هەدەپە و چه‌ند پەرلەمانتارێكی دیكه به‌یاننامه‌یه‌كیان له دژی له‌شكركێشی توركیا بڵاو كرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا داوا كاری گشتی توركیا ده‌ڵێت دۆسیه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه.
لە راگەیەندراوێکی داواکاری کۆماریی ئەنقەرەدا هاتووه به‌هۆی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه "سووکایەتیکردنی ئاشکرا بە حکوومەتی کۆماری تورکیا'، بۆیه داوکاری کۆماریی ئەنقەرە دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبەرامبەر هەریەک لە تەمەلـلی، بوڵدان، کۆچیغیت، لەیلا گوڤەن، بەردان ئۆزتورک دەستپێکردووە".
PM:06:37:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت