قامشلۆ؛ بەهۆی تۆپبارانەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا



وێستگە نیوز-
بەهۆی تۆپبارانكردنی گوندی قەدووربەگی سەر بە قامشلۆ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایكیشیان بەسەختی بریندار بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی تۆپبارانكردنی گوندی قەدووربەگی سەر بە قامشلۆ لەلایەن سوپای توركیاوە، دوو منداڵ بەناوەكانی (محەممەد یوسف حوسێن) كە تەمەنی 12 ساڵانە و كچێكیش بەناوی (سارە یوسف حوسێن) كە تەمەنی 7 ساڵانە، دوای بڕینی قاچێكی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانیش دایكی ئەو دوومنداڵە بەناوی (نەریمان) كە تەمەنی 60 ساڵانە بەسەختی برینداربوو.

گیانلەدەستدانی ئەو دوو منداڵە لەكاتیكدایە، سوپاری توركیا لەژێر ناوی كانی ئاشتی ئۆپەراسیۆنی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێكردوە و ئەو ئۆپراسیۆنەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆرینەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا تا ئاستی ئەوەی چەنمدین وڵات هۆشدارییان داواتە توركیا سەبارەت بە كۆتایهاتن بەو ئۆپەراسیۆنە.


PM:06:21:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت