جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا پشتكردنه كورد به ناپاكی داده‌نێن
جۆزێف فۆتێل، سه‌رۆكی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وێسته نیوز-
له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و هێرشی توركیا بۆ سه‌ریان ژماره‌یه‌ك جه‌نه‌ڕاڵی پێشووی ئه‌مریكا ره‌خنه ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و بڕوایان وایه پشتی له كورد كردووه.
جۆزێف فۆتێل سه‌رۆكی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه "تره‌مپ پشتی له هاوپه‌یمانێكی كردووه كه به‌شی سه‌ره‌كی بوون له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و رۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یان بینی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعشدا".
فۆتێل بڕوای وایه ئه‌و ره‌فتاره‌ی ترامپ له داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر متمانه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت كاتێك له جه‌نگه‌كان پێویستی به هاوپه‌یمانیه.
گۆڤاری "زی ئه‌تلانتیك" بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات توانی هه‌زاران كیلۆ مه‌تری چوارگۆشه‌ی له ژێر چنگی داعش رزگار بكه‌ن و ملیۆنان كه‌سی ئازاد بكه‌ن، له‌و جهنگهیشدا 11 هه‌زار چه‌كدرای له ده‌ستداوه له كاتێكدا ئه‌مریكای هاوپه‌میانی ته‌نها شه‌ش سه‌رباز و دوو كارمه‌ندی گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌و باره‌وه مارك هۆتلینگ سه‌رۆكی هێزه وشكانییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا بڕوای وایه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ "كاره‌ساتێكی گه‌وره له داهاتوودا به‌سه‌ر ئه‌مریكادا ده‌هێنێت".
ناوبراو سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه "ده‌ره‌نجامی ئه‌و جه‌نگه بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا و جیهان ده‌بێت".
به هه‌مان شێوه رۆبن گالیدۆ سه‌ربازی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌ندامی كۆنگرێس "ده‌ڵێت كاتێك حكومه‌تی عێراق شكستی هێنا كورد رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه نه‌ك ئێمه و توركیا"، وتوشیه‌تی "كورد ده‌بێت پشتیوانی بكرێت نه‌ك پشتی به‌ربدرێت".
هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆنگرێسمان و جه‌نه‌ڕاڵی دیكه ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی سیاسه‌تی تره‌مپ كردووه به‌رامبه‌ر به پشتكردنه كورد و ئاسان كاری بۆ توركیا بچێته ناو خاكی سوریاوه و رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی یه‌په‌گه ببێته‌وه.
PM:05:53:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت