سەرۆكی فەرەنسا: داوا لەتوركیا دەكەم دەستبەجێ كۆتای بە هێرشەكانی بهێنێت
ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
وێستگە نیوز-
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای ده‌ستبه‌جێی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات له سوریا و هۆشداریی ده‌دات له ژیانه‌وه‌ی داعش له‌و وڵاته.
كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر له‌شكر كێشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سوریا به‌رده‌وامه و له چوار چێوه‌دا ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداریی ئه‌وه‌یدا كه توركیا داعش له سوریا ده‌ژێنێته‌وه، داوایشی كرد ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی رابگرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ماكرۆن له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی توركیا پاشئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و ده‌یه‌وێت 30 كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكی سوریاوه به درێژایی سنووره‌كانی تا باكووری عێراق.
د.ح
PM:05:12:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت