ترەمپ: هەوڵی گفتوگۆ دەدەین لەگەڵ تورکیا و کوردەکان لەسەر دۆخی سوریا



وێستگە نیوز-

دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا جەخت لەوە دەكاتەوە بەتوندی سزای ئابووری توركیا دەدات و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو دەیەوێت كۆتایی بەو شەرە بهێنێت كە كۆتایی نایەت.

دۆناڵد ترەمپ تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی"شەڕ لەناوچەكەدا سەر لە نوێ دەستی پێكردوە، توركیا ئەندامی ناتۆیە، هەندێك دەڵێن بە دوور بە با كورد شەری خۆی بكات لەگەڵ ئەوەی هاوكاری ماددیمان كردون، من دەڵیم بە توندی سزای ئابوری توركیا دەدەم ئەگەر وەك رێككەوتنەكە كاریان نەكرد من لە نزیكەوە چاودێری دەكەم".

هاوكات ئەوەشی خستۆتەڕوو، توركیا زۆر لە مێژە پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر كورد و دەڵێت "ئەوان بە بەردەوامی شەڕ دەكەن، هیچ سەربازێكی ئێمە لەو ناوچەیە نیە كە شەڕی تیایە، من دەمەوێت كۆتایی بەو شەرە بهێنم كە كۆتایی نایەت".

سەرۆكی ئەمەریكا باسلەوەش دەكات، لەگەل توركیا و كورد گفتوگۆ دەكات و دەشڵێت"زۆرێك دەیانەوێت من  هەزارەها سەرباز بنێرم".


PM:04:38:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو