سلێمانی؛ خۆپیشاندان لە دژی توركیا دەستی پێكرد



وێستگە نیوز-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەبەشداری بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانی فراوان لەدژی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10/2019 بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی سلێمانی، بەڕێپێوان لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە)وە بەرەو باخی گشتی لەهەمان شەقام بەڕێكەوتن و دروشمی پشتگیرى لە بەرخۆدانی رۆژئاوایان بەرزكردەوە و ئیدانەی هێرشەكانی سوپای توركیایان كرد بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

خۆپیشاندانەكەی سلێمانی لەدژی هێرشەكانی توركیا لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشاری هەولێر، بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی شارەكە خۆپیشاندان بۆ هەمان مەبەست ئەنجام درا.


PM:04:08:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو