بنیامین ناتانیاهۆ: ئەو هێرشانەی توركیا داگیركاریە
وێستگە نیوز-
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەەدات و جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەو هێرشانە داگیركارییە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدا لە ئۆپراسیۆنە سەربازیەكەی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا و ئەو هێرشە سەربازیە بە داگیركاری وەسف دەكات بۆ سەر ناوچە كوردیەكان و دەشڵێت"ئەو لەناوبردنی كەمە نەتەوەیەكان لەو ناوچەیە".
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویشیەتی، بە توندی ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیە دەكەین كە توركیا لە ناوچە كوردیەكان ئەنجامی دەدات لە سوریا و توركیا ئاگادار دەكاتەوە لە لەناو بردنی كورد لەناوچانە.
جەختیش لەوە دەكاتەوە، وڵاتەكەی ئامادەیە هاوكاری مرۆی بە گەلی كورد پێشكەش بكات.
PM:03:51:10/10/2019
ئهم بابهته 5020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت