توانا عوسمان: قوربان کورد سوپای نەبووە تا یارمەتیتان بدات
ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له باره‌ی یارمه‌تی نه‌دانی كورد له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكات كورد سوپای نه‌بووه یارمه‌تیتان بدات.
پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکیدا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە رایگەیاند، کورد لە پێناو خاکی خۆیان شەڕدەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا گلەیی لە کورد دەکات لەوەی یارمەتی ئەمریکای نەداوە لە جەنگی دووەمی جیهانی و رایگەیاند "ئەوان لە جەنگی دووەمی جیهاندا هاوکاری ئێمەیان نەکردووە، ئەوان لە نۆرماندی هاوکاری ئێمەیان نەکردووە، بەڵام ئێمە لە رووی پێدانی چەک و پارەوە هاوکاریمان کردوون و سەرباری هەموو ئەمانەش ئێمە هێشتا کوردمان بە دڵە".
لای خۆیه‌وه د. مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارو په‌رله‌مانتاری پێشووتری عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "شه‌ڕی نۆرماندی له باكوری فه‌ره‌نسا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، كورد له كوێی ئه‌و شه‌ڕه‌دا بووه، نه ده‌وڵه‌تی هه‌بووه و نه خاوه‌نی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بووه، زۆر ناڕێكه قسه‌كانی نازانرێت گه‌لی ئه‌مریكا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵیان بژاردووه، له شه‌و تا به‌یانی ده‌یان جۆر قسه ده‌گۆڕێت".
توانا عوسمان، رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له نووسینێكدا وه‌ڵامی تره‌مپی به‌م جۆره داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "قوربان، کوڕی کورد لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا بەشێک بوە لەسوپای عیراق لەعێڕاقدا، بەشێک بوە لەسوپای سوریا لەسوریا و لە ریزی سوپای ئێران‌دا بوە لەئێراندا و لەسوپای تورکیادا بوە لەتورکیا، کورد سوپای خۆی نەبووە تا هاوکاریتان بکات لەجەنگی جیهانی دووەمدا".
ده‌شڵێت: "پاشان تۆ دوای جەنگی جیهانی یەکەم و لە 1923 دا بەپەیماننامەی لۆزان مافی سەربەخۆییت لێمان سەندەوە، ئیتر سوپای سەربەخۆمان لەکوێ بوو تا لەنۆڕماندی بێین بەهاناتەوە!".
جه‌نگی نۆرماندی زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ بوو كه‌له ساڵی 1944 له نێوان ئه‌ڵمانیای نازی و هاوپه‌یمانان كه ئه‌مریكاو به‌ریتانیا پێكهاتبوون كه به‌شێك بوو له كێشمه كێشێكی گه‌وره‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، هێزی ئه‌مریكی و به‌ریتانی له كه‌ناراوه‌كانی نۆرماندی كه ده‌كه‌وێته باكووری فه‌ره‌نساوه بڵاوه پێكرا.
له‌و جه‌نگه‌دا شه‌ش هه‌زار و 900 كه‌شتی جه‌نگی به‌شداربوون، كه چوار هه‌زار و 100 به‌له‌می جه‌نگی بڵاوه‌پێكرا، هه‌روه‌ك 12 هه‌زار فڕۆكه‌ی جه‌نگی و یه‌ك ملیۆن سه‌رباز كه به په‌ڕه‌شوت بڵاوه‌یان پێكرا به‌شداربوون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له لایه‌ن جه‌نڕاڵێكی ئه‌مریكییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كه ناوی ئایزۆن هاور بوو، له كه‌ناری نۆرماندییه‌وه جه‌نگه‌كه ده‌ستیپێكرد به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا.
هــ. ر
PM:03:00:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت