ئه‌ردۆغان: وڵاتانی ئه‌وروپا با بێده‌نگ بن ئه‌گه‌رنا كۆچبه‌ریان بۆ ده‌نێرین
ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز ـ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له یه‌كه‌م وتاریدا دوای جاڕدانی شه‌ڕی بۆ سه‌ر باكووری سووریا رایگه‌یاند، ئاستهنگهكانیان تێكشكاندون و داوای بێدەنگبوونیش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات ئەگەرنا کۆچبەریان بۆ دەنێرێت.
ئه‌ردۆغان وتیشی: "له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان توانیومانه 16 هه‌زار تیرۆریست لهكۆڵبكهینهوه".
هه‌روه‌ها وتی: "به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه و داعش ده‌بینه‌وه".
له وتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان كه‌وته دژایه‌تی سعوودییه و میسر و وتی: "پێویسته سعوودییه له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی بكات".
هه‌روه‌ها وتی: "پێویسته سعوودییه له یه‌مه‌ن بكشێته‌وه، كه ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كردووه‌ته قوربانی".
سه‌باره‌ت به میسریش، ئه‌ردۆغان وتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ناتوانن دیموكراسی له وڵاته‌كه‌یان به‌دی بهێنن".
جێی ئاماژه‌یه، میدیا و زمانی سیاسی ره‌سمی توركیا وشه‌ی كوژران بۆ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌كارناهێنێت و ده‌سته‌واژه‌ی لهكۆڵكردنهوهیان بۆ به‌كارده‌هێنێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە لانی کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
PM:01:48:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 15460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت