ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه كشایه‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای ره‌سمی سوریا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی ئه‌مریكا و ده‌یان ئامێر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان له حه‌سه‌كه‌وه كشاندووه‌ته‌وه و روویانكردووه‌ته ده‌روازه‌ی سێملكای هاوسنووری عیراق.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات) دوای ئه‌وه هات كه ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە لانی کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
PM:01:32:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت