هه‌سه‌ده: توركیا زیندانێكی ده‌ستگیركراوانی داعشی بۆردومان كرد
وێستگه نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و زیندانانه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعشی تیادایه له لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆردومان كراوه.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند، زیندانی جركین له سنووری قامیشلۆ بۆردومان كراوه و ئامانج لێی درووستكردنی پشێوی و راكردنی زیندانییه‌كان بووه.
كاتژمێر چواری ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێكرد و له به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانانی كورد دووپاتیده‌كه‌نه‌وه به‌رگری له ئیراده و خاك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن بكه‌وێته ده‌ست سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی.
هــ. ر
AM:08:52:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت