هاتوچۆی گه‌رمیان: سایدی کەلار سلێمانی داخرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه چاكسازی له رێگای سلێمانی كه‌لاردا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه رێگاكه داخراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا شۆفێرانی رێگای سلێمانی كه‌لاریان ئاگادر كردوه‌ته‌وه: به‌هۆی چاکسازیكردن لەڕێگای کەلار سلێمانی، سایدی کەلار- سلێمانی داخراوە.
راشیگه‌یاندوه كه سایدی دووەم واته سایدی سلێمانی بۆ کەلار، لەلایەن بەشی ئەندازەی هاتووچۆی گەرمیانەوە کراوە بەدوو ساید و سەرجەم شۆفیران ئەتوانن ئەوسایدە بەکار بهێتن.
هاتوچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاندوه: لەلایەن بەشی ئەندازەوە بەشیوەی کاتی و بە کەرەستەکانی سەرشەقام سایدی سلێمانی بۆ كه‌لار کراوه بە دووساید .
PM:11:43:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت