دوو هاوڵاتیی مه‌سیحی به بۆردومانه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه، دوو هاوڵاتیی مه‌سیحی گیانیان له‌ده‌ستدا و خێزانێكی مه‌سیحیی دیكه‌ش له شاری حه‌سه‌كه برینداربوون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی بۆردومانه‌كه و برینداربوونی ئه‌ندامانی خێزانه مه‌سیحیه‌كه له شاری حه‌سه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایانگه‌یاندوه كه چه‌ند موشه‌كێكی سوپای توركیا له نزیك كڵێسای مار جه‌رجیس كه‌وتوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژن و پیاوێكی مه‌سیحی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێكردوە و ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.
هاوكات بەرپرسانی توركیاش ئەوە دەخەنەڕوو، ئۆپەراسیۆنەكەی وڵاتەكەیان لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) بە هیۆرشی ئاسمانی دەستی پێكردوە.
PM:11:07:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت