هه‌سه‌ده یه‌كه‌م قوربانیی هێرشەکەی توركیای راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار هاوڵاتیی لێكه‌وته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی مشرافا-ی له خۆرئاوای سه‌ری كانی كردوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوو گه‌نجه‌كه خه‌ڵكی گوندی ته‌ل زیابن، هه‌ر له بۆردومانه‌كه‌شدا دوو گه‌نجی دیكه برینداربوون، هه‌ربه‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه رێكخراوه مرۆییه‌كانی كامپی مه‌بروكه كشاونه‌ته‌وه كاركردن تیایدا وه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه منداڵێك به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندوه: هێزه‌كانی توركیا ره‌چاوی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شوێنه‌واره مێژویی و ئایینه‌كان و ژێرخانی ئابوری و سه‌ربازانی وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن و نایانكه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێكردوە و ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.
هاوكات بەرپرسانی توركیاش ئەوە دەخەنەڕوو، ئۆپەراسیۆنەكەی وڵاتەكەیان لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) بە هیۆرشی ئاسمانی دەستی پێكردوە.
PM:09:14:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت