كه‌شناسی هه‌رێم: له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان بارانبارین ده‌ستیپێكرد


وێستگه‌ نیوز ـ
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكرد.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگه‌یاند: بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێنی دیكەش دەست پێبكات.

روونیشیکردوەتەوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر شه‌ش بەشی هەور و مەودای بینین نۆ كیلۆمه‌تر بووە، لە پارێزگای سلێمانی پێنج بەش هەور و مەودا بینین هه‌شت كلیۆمه‌تر بووه‌، هەروەها پارێزگای دهۆك چوار بەش هەور و مەودا بینین 10 كیلۆمه‌تر بووە".


PM:08:48:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو