خه‌لیل سه‌ركانی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر حسابی پارتی نییه
خه‌لیل سه‌ركانی
وێستگه نیوز ـ
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان بزووتنه‌وه‌كه‌یان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر حسابی پارتی دیموكراتی كوردستان نابێت و ئه‌وان رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌یه و پێوه‌ی پابه‌ندن.
خه‌لیل سه‌ركانی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی هه‌نگاوێكی باش بوو، به‌وپێیه‌ی ئێستا دۆخێك هاتووه‌ته پێشه‌وه كه وا پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه كۆك و ته‌بابن و كێشه‌كانیان وه‌لا بنێن.
سه‌ركانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "پشكی شێری رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ئێمه و یه‌كێتی به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان هێزی سه‌ربازی و پاره‌یان هه‌یه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان ئاسانتره بۆیان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تیكرده‌وه كۆبونه‌وه‌و رێككه‌وتنی نوێیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر حسابی پارتی بێت و له‌و باره‌وه وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتنێكمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌یه، به‌و رێككه‌وتنه‌وه پابه‌ندین و لێی پاشگه‌ز نابینه‌وه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر حسابی پارتی نییه".
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، شاندێكی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان-ی لە شاری سلێمانی کرد و لە ئاستی باڵادا لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان کۆبوونەوە.
شاندەکەی یەکێتی پێکهاتبوون لە عیماد ئەحمەد کە سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد، لاهوور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان حەمەی مینا، لەتیف شێخ عومەر و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ.
شاندی گۆڕانیش پێکهاتبوون لە هەریەک لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە، جەلال جەوهەر و عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا، پێشتریش یەکێتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کردبوو، بڕیاریشە یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆببێتەوە.
عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ یەکێتی لە حوکمێکی ناوخۆی هاوبەشداین و پێویستە پەیوەندییەکی باش لەنێوانی ئێمەدا هەبێت، هەروەها پێویستە پەیوەندییەکی باش لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان هەبێت".
سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان گۆڕان و پارتی و یەکێتی، عەدنان عوسمان وتی، "پێشتریش داوامانکردووە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی، گۆڕان و یەکێتی بۆ باشترکردنی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت".
سەبارەت بە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان، عەدنان عوسمان ئاماژەی بەوە کرد "ئێمە پشتگیرییەکی تەواو لە داواکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەین، دژایەتی تورکیاش جگە لە تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە هیچی دیکە نییە، بۆیە دەبێت ئەو دووژمنکارییە بوەستێت و ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەین".
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان دوای ساڵێک دێت لە کۆنەبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کەمبوونەوەی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەو هەڵبژاردنەدا.
هــ. ر
PM:08:38:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت