یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە هێرشەکانی سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت.
هاوکات فەرنسا بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیا دەکات و رایگەیاند، ئەو کەیسە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هەروەها فەرەنسا و بەریتانیا داوای دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن لەسەر ھێرشەکەی تورکیا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا و بەریتانیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ناتۆ لە ئۆپراسیۆنی "کانیی ئاشتیی" ئاگادارکراونەتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری
توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند، بەرپرسانی
سەربازی ئەو وڵاتەش باسیانلەوە كرد، ئۆپەراسیۆنەكە بەهێرشی ئاسمانی بۆ
سەرێكانی لەژێر ناوی (كانی ئاشتی) دەستی پێكردوە..
PM:05:57:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت