دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی عیراق پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە

‌دیمەنێک لە شاری کەرکوک

 
وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی گفتوگۆی ئەنجامدانی رێککەوتنێکی کردووە بۆ دابینکرددنی هەلی کار بۆ ئەو عیراقیانەی هیچ کارێکیان نیە، بەپێی راگەیەندراوەکەش کەرکوک یەکێک دەبێت لەو شارانەی پرۆژەکە دەیگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دارایی  لەگەڵ وەزیری کار و نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی گفتوگۆی رێککەوتنێکی کردووە کە تێیدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەلی کار بۆ ئەو کەسانە دەرەخسێنێت کە هیچ کارێکیان نیە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ، ئەم رێککەوتنە لە هەنگاوی یەکەمدا پارێزگاکانی ئەنبار و بابل و دیالە و کەرکوک و هەندێک ناوچەی بەغدا دەگرێتەوە. 

هەر لەو بارەیەوە وەزیری کاروباری کۆنەڵایەتی عیراق رایگەیاند، ماوەیەکە وەزارەتەکەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی دەگۆڕێتەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی پرۆژەی بچووک و مامناوەند لە هەندێک لە شارەکانی عیراقدا.

 وتیشی، "پرۆژەکە بۆ پشتیوانی خێزان و گەنجان و سود وەرگرتنە لە تواناکانیان و بەم شێوەیەش کاریگەری ئەرێنی لەسە بارودۆخی ئابوری ئەو خێزانانە دروست دەکات".
 


PM:03:21:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت