جەواد زەریف: لایەنێك دەیویست خواستی خەڵكی عێراق بقۆزێتەوە

‌جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

وێستگە نیوز
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراق لە جێی خۆی بووە بەڵام هەندێك دەیانویست بۆ مەبەستی دیكە بە كاریبهێنن.

زەریف لە وتەیەكیدا لە زانكۆی زەهرا لە تارانی پایتەخت لە كۆنگرەی "ئابوری جیهانی و هۆشداریی" وتی: هەندێك دەیانویست كێشەكانی خەڵی عێراق بقۆزنەوە، بێگومان ئەوانە كەمینەیەك بوون و نوێنەرایەتی گەلی عێراقی ناكەن.

وتیشی، "بڕوام وایە كە گەلی عێراق خەم و كێشەیان زۆرە و لەسەر حەقن، حكومەتی عێراقیش بە پێی توانا هەوڵی چارەسەركردنی دەدات".

ناوبراو راشیگەیاند، گەلی عێراق هۆشیارن و رێگە بەلایەنی دیكە نادەن داواكارییەكانی ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.


PM:01:57:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت