لیره‌ی توركی گه‌وره‌ترین دابه‌زینی به‌خۆوه بینی
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له ئابوریی توركیا و هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆسه‌ر باكوری سوریا، لیره‌ی توركی گه‌وره‌ترین دابه‌زینی له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا به‌خۆوه بینی.
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه هه‌ڕه‌شه‌ی داڕمانی ئابوریی توركیای كردبوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌های لیره‌ی توركی به‌ڕێژه‌ی 1.94% دابه‌زی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه دراوی ئه‌و وڵاته‌یه كه له ماوه‌ی مانگی رابردودا به‌خۆیه‌وه بیبنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ترسییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆسه‌ر باكوری سوریا هۆكار بووه بۆ دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی و هه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش وایكردوه كۆمپیاله سیاسدیه‌كانی توركیا به دۆلار دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد له باكوری سوریا كشاندوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا توركیا رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه هێرش بكاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
PM:09:42:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت