وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق نوێترین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراق و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا 104 كه‌س كوژراون و شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌عد معن موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراق و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا هه‌شتیان سه‌ربه هێزه ئه‌منییه‌كانن.
سه‌باره‌ت به زیانه ماددییه‌كان، سه‌عد معن ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا 51 ته‌لاری گشتی و هه‌شت باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراون.
وتیشی: چه‌ند ده‌ستێكی پیس له‌پشت به‌ئامانجكردنی خۆپیشانده‌رانه‌وه بوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێكردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق باسی له‌هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد و وتی دۆسیه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه كراوه‌ته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 1ی تشریی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عیراقی گرتوه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی و لێپرسینه‌وه‌یان له به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ کردەوە.
PM:08:44:06/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت