ترس و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و قه‌ره‌باڵه‌غی به‌نزینخانه‌كان ڕووی كرده‌وه پارێزگاكانی عێراق
به‌پێی ئاماری كۆمسێۆنی مافی مرۆڤ له‌عێراق 73 خۆپیشانده‌رو ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
وێستگه نیوز-
هاوڵاتیانی عێراق، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكردنیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا ڕوویانكرده ماركێت و بازاڕه‌كانی شاره‌كانیان چونكه ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ره‌و خراپی بڕوات.
له‌دوو رۆژی ڕابردوودا به‌غدا و زۆرینه‌ی شاره‌كانی عێراق ڕووبه‌روی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆبونهوه، ئه‌مه‌ش دوای له‌رۆژی سێ شەممەی رابردوەوە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عیراق دەستیپێکردوە و خۆپیشاندەران داوای باشترکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی کار‌و لەناوبردنی گەندەڵی دەکەن. دواتر خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا بۆ توند‌و تیژی.
هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌هۆكاری نانه‌وه‌ی توندوتیژی، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته و به‌پێی ئاماری كۆمسێۆنی مافی مرۆڤ له‌عێراق 73 خۆپیشانده‌رو ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
له‌ئێستادا به بڕیاری عادل عهبدولمهدی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵگیرا، بەڵام بەهۆی دۆخی سەپێندراوی دو رۆژی رابردوەوە لە کاردانەوەی خۆپیشاندانەکاندا، لە بەغدای پایتەخت قەیران روی لە بازاڕەکان کردوە و نرخی خواردن و پێداویستییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و ئەمەش بوەتە هۆی توڕەبونی زیاتری خەڵکی بەغدا.
بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆوە کە وەک رێکارێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخی پایتەخت و ئاڵۆزنەبونی زیاتری دۆخەکە گیرایە بەر، نرخی خواردەمەنی لە بەغدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە ئەوەش خەڵکی ئەو شارەی ناچار کردوە بە هەڵگرتنی خواردن وەک مەترسی و ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێک و خراپتربونی قەیرانەکە.
لە هەمان کاتیش‌دا بەنزینخانەکانی ئەو شارە قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە و رێژەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە نێو بەنزینخانەکاندان و نرخی غازی ماڵانیش بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو بەرزبوەتەوە و ئەم دۆخەش وایکردوە خەڵک و خۆپیشاندەران زیاتر توڕە بکات، چونکە بارگرانییەکی زیاتر لەسەر ژیانی رۆژانەیان دروستبوە.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە؛ لە ئەگەری درێژە کێشانی ئەم دۆخەدا توڕەیی خەڵک و خۆپیشاندەران زیاتر دەبێت و خۆپیشاندانەکان چڕ تر دەبێتەوە و ناڕەزایەتییەکان خەڵک دژی حکومەتی عێراق زیاتر دەبێت و لەبەر ئەو هۆیانەش عەبدولمەهدی بڕیاریدا لە سەعات (5:00)ی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ هەڵبگیرێت.
PM:12:26:05/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت