لە ترسی خۆی جەڵتە لێیدا



وێستگە نیوز-

کچێکی گەنجی ئەمریکی دوای ئەوەی شێوەی روخساری خۆی وەک زومبیەکان گۆڕی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، جای فێرز، ئەو کچە گەنجە ئەمریکیەیە کە ماوەی سێ کاتژمێر سەرقاڵی ئەوە بووە کە شێوەی روخساری خۆی بە ماکیاژ وەک زومبیەکان بگۆڕێت، بەڵام کارەکە بەشێوەیەکی پێچەوانە بسەریدا شکاوەتەوە.

دوای ئەوەی کچە سەماکارەکە شێوەی روخساری وەک زومبیەکان سامناک کردووەو ویستوویەتی کۆمەڵێک وێنەی ریکلامی بگرێت کاتێک سەیری خۆی کردووەو بەو ترسناکیە خۆی بینیوە جەڵتە لێی داوە و رەوانەی نەخۆشخانەی پۆمۆنت لە شاری رۆیاڵ ئۆک لە ویلایەتی میشیگن کراوە.

نەخۆشخانەکە رەتیکردووەتەوە زانیاری ورد لەسەر دۆخی جای فێرز بدات تەنها رایگەیاندووە چارەسەر کراوەو هەمان رۆژ بۆ ماڵەکەی گەڕێنراوەتەوە.

لای خۆشیەوە جای فێرز، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، " نیگەرانی و ترس بابەتێک نیە بۆ پێکەنین، ئەوەی روویداوە دۆخێکی ترسناک بوو لە کاتێکی نامۆدا روویدا".


PM:05:07:03/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 25628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو