جی جی حەدید نمایشکاری سەرەکی هەفتە نمایشی پاریسە
وێستگە نیوز-
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو و چەندین کەسایەتی جیهانی وەک نمایشکار بەشداربوون و چەندین مارکەی ناودار دیزاینی نوێی جلوبەرگیان نمایشکرد.
جی جی حەدید، یەکێکە لە ناودارترین خانمە نمایشکارەکانی جیهان و یەکێک بوو لە نمایشکارانی هەفتە نمایشەکە و بە جلەبەرگی مارکەی شانێڵەوە دەرکەوت.
جی جی سەرسامی خۆی بۆ ئەو مارکەیە ناشارێتەوە و لە لێدوانێکدا وتی،" شانێڵ هەمیشەییە".
جی جی حەدید، بە ڕەگەز عەرەبە و لە تەمەنی منداڵییەوە لەسەر ستەیجی نمایشەکان دەبینرێت.
ش . ر
PM:01:46:02/10/2019
ئهم بابهته 3592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت