لە ماوەی سێ کاتژمێردا یەک ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا



وێستگە نیوز-

کۆمپانیای هواوی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەستپێکردنی پرۆسەی خستنە بازاڕی مۆبایلە نوێیەکانی " Mate 30  و Mate 30 pro" ی لە وڵاتی چین راگەیاند.


بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە لە ماوەی سێ کاتژمێردا یەک ملیۆ دانە لە مۆبایلەکە فرۆشراوە.

رۆژی پێنجشەممە لە ناوەندەکانی فرۆشتنی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی لە وڵاتی چین هەزاران کەس لە ریزی کڕیاراندا وەستابوون.

لەلایەکی دیکەشەوە کۆمپانیاکە فرۆشتنی مۆبایلە نوێیەکەی لە رێگەی ئۆنلاینەوە راگەیاندووە، هاوکاتیش بەرهەمەکانی هواوی لە هۆنگ کۆنگ نمایش کراون بۆ فرۆشتن ئەمەش بە ڕای شارەزایان بەڵگەی ئەوەیە مۆبایلە نوێیەکەی هواوی خواستێکی زۆری لە سەرە.

کۆمپانیای هواوی تاکە کۆمپانیایە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی فرۆشتنی لە وڵاتی چین-دا بەرزبووەتەوە و لە بەرامبەردا فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکانی ئەپڵ و شاومی و ئۆپۆ و ڤیڤۆ بەراورد بە 2018 نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.


ش . ر 


PM:02:42:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 13568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو