هۆتێلێک تەنها بۆ خانمان
وێستگە نیوز-
لە وڵاتی ئیسپانیا هۆتێلێک کراوەتەوە کە تەنها خانمان دەتوانن تێیدا بمێننەوە.
هۆتێلی "سۆم دۆنا" دەکەوێتە ناوچەی پۆرتۆ کریستۆ-ی شاری مایۆرکا-ی وڵاتەکەوەو بە هەموو شێوەیەک چوونەژوورەوە بۆ پیاوان قەدەغەیە.
لەم هۆتێلەدا هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکەشی ئەو خانمانە دەکرێت کە تەمەنیان لە سەرو 14 ساڵەوەیە.
هۆتێلەکە چوار ئەستێرەییە و 39 ژوور و گەرماو و و کتێبخانە لەخۆدەگرێت هەروەها مەلەوانگە و چێشتخانە و خواردنی تەندروست و بەردەوام، دامەزرێنەرانیشی دەڵێن بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و خۆشە بۆ ئەو خانمانەی بەهۆی کارەکانی رۆژانەوە پەستانێکی زۆریان دەکەوێتەسەر.
بەپێی ماڵپەڕی هۆتێلەکە میوانەکانیان دەتوانن بەشداری گەشتی دوورگەکە و چالاکیە رۆشنبیریەکانیش بکەن.
ش . ر
AM:11:00:29/09/2019
ئهم بابهته 3276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت