"ئەو جنسییەی پێش دوو ساڵ سوتاندم، پێش چل ساڵیش هەر نەمدەویست"
وێستگه نیوز-
چه‌ند رۆژێك به‌ر له وه‌ی به‌رێز عه‌لی ده‌نگ بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بدات ڕه‌گه‌زنامه عێراقییه‌كه‌ی سوتاندو به‌ڤیدیۆ تۆماری كرد، ئه‌وكات وتی"له‌ژیانمدا ئه‌م ڕه‌گه‌زنامه‌یه ده‌رناهێنمه‌وه" ئێستاش ئه‌ڵێت "په‌شیمان نیم و نامه‌وێت".
رۆژی 25 ی ئه‌یلولی 2017 رۆژێكی جیاواز بوو بۆ لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌جۆش خرۆشه‌وه ده‌نگیاندا به "به‌ڵێ" دا كاتێك له‌ساتی ده‌نگداندا پرسیاری ئایا ده‌ته‌وێت هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ریفراندۆمه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕای جیاوازی له‌سه‌ر بوو، به‌ره‌ی نه‌خێر كه له‌لایه‌ن شاسوار عه‌لدولواحید سه‌رۆكی ئێستای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، پێیوایه كاتی ریفراندۆمه‌كه له‌بار نییه، به‌ڵام لایه‌نگرانی به‌لێ كه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا سوربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی و گوێی به ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان نه‌دا.
به‌رێز یه‌كێكه له‌خاتوونه چه‌په چالاكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچ كاتێك ریفراندۆم بكرێت بۆ گه‌لی كوردستان من ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌م، ئیتر باجه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌رچ لایه‌نێك ئه‌نجامی بدات به‌لای منه‌وه كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ نییه."چونكه ئه‌وه مافه، من وابه‌سته‌ی ناكه‌م به‌هیچ حزبێكی سیاسییه‌وه"
به‌رێز عه‌لی شۆفڵ یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌توندی به‌رگری له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد ، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی دوو رۆژ پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگبدات ڕه‌گه‌ز نامه عێراقییه‌كه‌ی سوتاند.
به‌رێز كه خاوه‌نی سێ منداڵه‌و له‌وڵاتی سوید ده‌ژی به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند پێش چل ساڵیش كاتێك دایكی به‌یانی زوو له‌خه‌وی هه‌ڵساندووه تاوه‌كو بیبات بۆ ده‌رهێنانی ڕه‌گه‌زنامه‌كه ده‌ڵێت"بە بۆڵە بۆڵ هەڵستام لەخەو، وە بەبۆڵە بۆڵ لەگەڵ دایکم ڕۆیشتین بۆ فەرمانگەی جنسیەو سەفەر"
"کاتێک گەیشتینە ناو فەرمانگەکە، دایکی داماوم ئەوەندەم بۆڵە کردبوو بەسەریا، ئەویش شپرزە بوو بوو، نەیدەزانی وێنەکانی منی چی لێکردووە، مەجبور لە وێنەگرەکەی تەنیشت فەرمانگەکە وێنەی تازەی بۆ گرتم، چ وێنەیەک لە توڕەییدا ئەو قژە خاوەی من هەمووی بە ئاسمانەوە بوو، وێنەیەکی زۆر ناشرین بوو، زیاتر کەوتمە بۆڵە بۆڵ، دایکم گوتی کەیفی خۆتە تازە ڕۆژێکی دیکە نایەمەوە." به‌رێز عه‌لی وای ووت.
زیاتر له‌سه‌ر چیرۆكه‌كه رۆیشت و وتی "بەهەرحاڵ من توڕەو دایکم لەم ژوور بۆ ئەو ژوور، لە کۆتاییدا چوینە بەر دەمی حەمە جەزا، بەڕێوەبەری ئەوکاتەی جنسیەو سەفەری سلێمانی، ئەوەی خەڵکی سلێمانی بێت دەیناسێت، خۆی قژێکی لولی وەک کەپری هەبوو، تەماشایەکی کردم و تەماشایەکی وێنەکەی کرد گوتی، ئەوە چیە ئەو قژە ناشرینە لەو وێنەیەدا لە قژی من ناشرینترە، منیش دەم ولوتێکم دابوو بەیەکا قسەیەکیان لەگەڵدا بکردمایە ئەتەقیمەوە، دوو ڕەسمی تازەو ڕەسمێکی کۆنی تیا‌بوو، گوتی قەیناکە ڕەسمە تاکەکە قژت جوانە، ئەوە دادەنێین بۆ جنسیەکە، ئەوانەی دیکە دەیکەم بە معامەلەکەوە، سەیرێکی کردم و گوتی دە ئیتر دەم و لووت مەیە بەیەکا، تۆزێک پێبکەنە، ئاخر دایکم مەسەلەی وێنەکەی بۆ گێڕایەوە بۆیە ئەویش وایگوت".
به‌رێز عه‌لی ده‌شلێت "دوو ساڵ پێش ئێستا کە دەنگم بۆ ڕیفراندوم دا جنسیەکەشم سوتاند، گوتم لە ژیانمدا دەریناهێنمەوە، هەر واشم کردووە قەتیش دەری ناهێنمەوە".
دوای دوو ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه، چه‌ند كه‌سێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌كو ته‌نزێك له‌به‌رێز عه‌لی ڕه‌گه‌زنامه سوتاوه‌كه‌ی داده‌گرنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه وه‌ك به‌رێز ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كه‌سێكی دژه شوعییه.
ناوبراو وتی "ئەو جنسیە سوتاوەی کە کابرای دژە کوردی دژە شیوعی لە فەیسبوکەی خۆی دایناوە، خۆ من دڵخۆش بووم بەو کارەی ئەو، چونکە ڕەنگە ئەو کاتە خەڵکێکی زۆر نەیزانیبێت بەڵام ئێستا زۆربەی دوژمنەکانی بینیویانەو دڵیان شەقی بردووە."
به‌رێز عه‌لی یه‌كێكه له بنه‌ماڵه كۆنه شیوعییه‌كانی شاری سلێمانی و باوكی به عه‌لی شۆفڵ ناوی ده‌ركردووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تۆ چه‌ند له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كان و ژیانی سیاسی حزبی شیوعیدا گونجاوه، ده‌ڵێت: ئەوەی پێی دەڵێن مافی چاره‌ی خۆنوسین مەسییری گەلان لە مانیفێستەوە هەیە بۆ هەموو گەلێک گەورەو بچوک، ئەوە حیزبی شیوعی عێراقیش لە کاتی دامەزرادنی حەقی تەقریری مەسیری بۆ گەلی کورد بە پێویست زانیوە، ئەو کاتە تەنزیماتی کوردستانی سەربەخۆ بوو.
به‌رێز رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌و ماوه‌ی سێ ساڵه وازی له‌كاری رێكخراوه‌یی هێناوه به‌ڵام هه‌میشه كه‌سێكی ئازاد بووه‌و ڕای خۆی وتووه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه هه‌میشه له‌بۆنه‌كانی حزبی شیوعی عێراقدا فه‌رزی ئاڵای كوردستانی كردووه.
هه‌روه‌ها به‌بیری ده‌هێنێته‌وه كه‌كاتی ریفراندۆمه‌كه " کاردانەوەو دژایەتی عەرەبەکان بەتایبەتی کۆمەڵێک بەناو چەپی عەرەب کە ۲۷ دەولەت بۆ خۆیان به ڕوا دەبینن بەڵام لە ئاستی دەوڵەتێک بۆ کورد بێ ده‌نگن یان دژن، لەو ماوەیەدا بە یەکجاری عێراق و عێراقی بوونی لێکردم بە مێردە زمە، ئەوانە هاندەرەرێکی زۆر گەورە بوون بۆ بڕای تەواوەتیمان بە سەربەخۆیی نەفرەت لە عێراقی بوون".
به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌رێز عه‌لی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" زیاتر هه‌ست به‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌یت، بۆیه هیچ كاتێك له‌به‌ر سرودی مه‌وتنی عێراقی هه‌ڵنه‌ساوم، تەنها ئەو جنسیە مابوو لام لەوانەی بە عێراقەوە بمبەستێت هەر لە ناوم ئەبرد، من زۆر ده‌مێكه پێم ئه‌غزه عێراقی بم".
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەكانیش 93%ی دەنگی بەڵێَ بوو، بەڵام دواتر حكومەت و پەرلەمانی عیراق ژمارەیەك بڕیاریان لە دژی كوردستان دەكرد و ئێوارەی رۆژی 29-9-2017 گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكان راگیران.
لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، هێرشی هێزە عیراقییەكان بۆ كەركوك و ناوچە جێ ناكۆكەكانی هەرێم ده‌ستی پێكرد و دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو و داقووقیان كۆنترۆڵ كرده‌وه و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركوك داگرت و ئاڵای عیراقیان له شوێنی هه‌ڵكرد.
رۆژی 17-10-2017 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌خمور، گوێر، شه‌نگال، سنونێ، باشیك به‌نداوی موسڵ كشانه‌وه و هێزه عیراقییه‌كان چوونه ئه‌و ناوچانه، هاوكات هێزه عیراقییه‌كان چوونه ناو خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ڵكرد
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20-10-2017 هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی چوونه نێو شارۆچكه‌ی پردێ كه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكه و دوا ناوچه‌ی ئه‌و پارێزگایه بوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا بوو، به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌مان و چوونه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق.
AM:11:58:24/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 20720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت